PM:07:44:13/01/2026
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کانسیلۆ تاوەکو کۆتایی وەرز دەبێتە یاریزانی بەرشەلۆنە
و یانەکەش پێنج ملیۆنی موچەکەی دەدات.
یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا
گواستنەوەی بەرگریکاری راستی پورتوگالی، جواو کانسیلۆی راگەیاند، بەشێوەیەکی
خواستن لە یانەی هیلالی سعودییەوە، یاریزانەکە تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە
بلوگراناوە کردووە و بۆ جاری دووەم درێسی ئەو یانەیە دەپۆشێت.
هەرچەندە بەرشەلۆنە بەهای گرێبەستەکەی ئاشکرا
نەکرد، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە کەتەلۆنییەکە
تەنها پێنج ملیۆن یۆرۆ لە مووچەکەی دەگرێتە ئەستۆ و یانەی هیلال بڕەکەی تری بۆ
دابین دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، کانسیلۆ لەپێناو یانە ئیسپانییەکە
چەندین دەستەوارەی تری وەک یوڤێنتوس و ئینتەر میلانی رەتکردووەتەوە، وە بریکاری
یاریزانەکە خۆرخێ مێندێز ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ
یانەکەدا.
بەرگریکارە پورتوگالییەکە دەبێتە زیادکردنێکی
بەهێز بۆ پێکهاتەکەی هانسی فلیک، بەتایبەت کە یانەکە لەم وەرزەدا لە باڵی ڕاستدا
کێشەی هەبوو، ئەم گواستنەوەیە ڕێگە دەدات بە جولیس کۆندی بگەڕێتەوە بۆ ناوەندی
بەرگری، جگە لەوەش، کانسیلۆ دەتوانێت لە باڵی چەپیشدا یاری بکات، هەروەک چۆن لە
سەردەمی چاڤی هێرناندێزدا ئەنجامی دەدا.
کانسیلۆی تەمەن 31 ساڵان، لە هاوینی 2023دا بۆ یەکەمجار بە خواستن هاتە بەرشەلۆنە،
لەو وەرزەدا بەشداری لە 42 یاریدا کرد، چوار گۆڵی تۆمارکرد و
پێنج ئەسیستیشی هەبوو.