PM:02:00:08/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە بەنفیکا بیرلە
دوورخستنەوەی مۆرینیۆ دەکەنەوە و دەیانەوێت ئامۆریم بکەن بە جێگرەوەی.
خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری ناوداری پورتوگالی، لەگەڵ
یانەی بەنفیکا رووبەڕووی فشارێکی قورس بووەتەوە، دوای ئەوەی تیپەکەی بە جیاوازی 10
خاڵ لە پێشەنگی خول دوورکەوتووەتەوە و لە چامپیۆنز لیگیشدا لە پلەی 25ی ریزبەندییە،
هاوکات شەوی رابردوو بە ماڵئاوایان لە جامی پورتوگال کرد.
بەپێی راپۆرتێکی
رۆژنامەی دەیلی مەیل، یانەی بەنفیکا چاوی بڕیوەتە رۆبن ئامۆریمی راهێنەری پێشووی
مانچستەر یونایتد، بۆ ئەوەی شوێنی مۆرینیۆ بگرێتەوە، بەو پێیەی ئامۆریم پێشینەیەکی
درێژی لەگەڵ بەنفیکا هەیە و وەک یاریزان ساڵانێکی زۆر لەوێ بووە، وە وەک راهێنەریش
لەگەڵ سپۆرتینگ لە خولی پۆرتوگالی سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنابوو.
ئامۆریم کە ڕۆژی دووشەممە بەهۆی کێشە لەگەڵ
بەڕێوەبەرانی یانەکە و ئەنجامە خراپەکانی لە مانچستەر یونایتد دوورخرایەوە، بڕی 12
ملیۆن پاوەندی وەک قەرەبوو وەرگرت.
ئێستا هەموو چاوەکان لەسەر کارگێڕی بەنفیکایە کە
ئایا دواجار مۆرینیۆ دوور دەخەنەوە و ئامۆریم دەگەڕێننەوە بۆ ماڵە کۆنەکەی یان
دەرفەتێکی تر بە سپێشەڵ وەن دەدەن.