AM:11:11:06/01/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیال مەدرید گەڕانەوەی
پزیشکی بەناوبانگی نیکۆ میهیچ بۆ یانەکەی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی سەرپەرشتی کارە پزیشکییەکانی
تیمەکەیان بکات.
یانەی ریاڵ
مەدرید لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا ئاماژەیان بەوەکرد کە نیکۆ میهیچی پزیشکی پێشووی
تیپەکەیان گەراندووەتەوە و ئەمەش ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو کێشە جەستەییە دووبارەبووانەیە
کە پێکهاتەکەیان بەدەستەوەیە دەناڵێنێت.
گەڕانەوەی میهیچ لە ئەنجامی ئەو ژمارە زۆرەی پێکان
دێت کە لە نێوان وەرزی ڕابردوو 63 پێکان و وەرزی ئێستا 32 پێکان تووشی یاریزانەکانی
مێرێنگی بووە، ئەمەش ئاستەنگی بەرچاوی بۆ یانەکە و پلانی راهێنەرەکەیان دروست
کردووە.
میهیچ پێشتر لە
نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2023 سەرکردایەتی ستافی پزیشکی تیپی یەکەمی دەکرد، ئێستاش دەبێتە
سەرپەرشتیاری پزیشکی باڵا بۆ سەرجەم بەشە وەرزشییەکانی یانەکە، لەگەڵ فیلیپی سیگورا
بەردەوام دەبێت لە بەڕێوەبردنی ستافی پزیشکی.
لەنێو
ئەو یاریزانانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، حەوت ناو هەیە کە بەدەست
دووبارەبوونەوەی پێکانەوە دەناڵێنن، ئەمەش بەشداریکردنیان لە یارییەکاندا زۆر کەمبووەتەوە،
کە بریتین لە میلیتاو ئالابا و کارڤاخال
ڕودیگێر و کاماڤینگا و ئارنۆڵد و مێندی.