خوان گارسیا بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکرێت؟

AM:08:53:06/01/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاستە بەرزەکەی خوان گارسیا پێشکەشی دەکات وای لە دیلافۆنتی راهێنەری ئیسپانیا کردووە بانگێشتی بکات.

لەماوەکانی رابردوودا لویس دیلافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ پێگەی گۆڵپارێزی تیپەکەی هەریەکە لە سانچێز لە چێڵسی و ئۆنای سیمۆن لە ئەتلەتیک بلباو و داڤید رایا لە ئارسناڵ بانگێشت دەکرد،لە جامی ئەفریقا بەڵام لە ئێستادا خوان گارسیای یاریزانی بەرشەلۆنەش ناوی هاتووەتە لیستەکەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئەو ئاستە باشەی گارسیا لەگەڵ بەڕشەلۆنە لە ئێستادا پیشکەشی دەکات وای لە راهێنەرەکەی ئیسپانیا کردووە بانگێشتی بکات.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەگەر هیچ پیشهاتێک روونەدات ئەوا خوان گارسیا بۆیاریی کۆتایی فینالیسیما بەرامبەر بە ئەرجەنتین لە 27ی مانگی سێی داهاتوو درێسی ئیسپانیا دەپۆشێت.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ بلەوگرانا بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لەو حەوت یاریدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بهێڵێتەوە و تەنها 14 گۆڵیشی لێ تۆمارکراوە.

+++