AM:12:12:06/01/2026
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا نێجیریا بە ئاسانی و بەچوار گۆڵی بێبەرامبەر لە مۆزەمبیقی بردەوە.
لە یارییەکی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هەڵبژاردەی مۆزەمبیق رووبەرووی نێجیریا بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا نێجیریا باشتربوون و توانیان لە خولەکەکانی 20 و 25 دووگۆڵی یەک لەدوای یەک لەرێگەی لۆکمان و ئۆسیمین تۆماربکەن.
پاشان تیپی بەرامبەر هەوڵێکی زۆریدا بۆ کەم کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبوون، سەرئەنجام نیوەی یەکەم لەبەرژەوەندی نێجیریا کۆتایی هات.
لەنیوەی دووەمدا هەمان سیناریۆ بەردەوامی هەبوو بەجۆرێک لە خولەکی 47ئۆسیمین دووەم گۆڵی خۆی سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکی 75ئادامس توانی ئیمزا لەسەر گۆڵی چوارەمی نێجیریا بکات.
سەرئەنجام یارییەکە بە چواری گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی نێجیریا کۆتایی هات و گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و مۆزەمبیقیش ماڵئاواییان کرد.