چێڵسی ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

PM:05:06:04/01/2026

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا تۆنالی لە نیوکاسڵ بگوازنەوە ریزەکانیان بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پێگەی ناوەراست.

ئاستە باشەکەی ساندرۆ تۆنالی لەگەڵ نیوکاسڵ پێشکەشی دەکات وایکردووە سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی رابکێشیت.

فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە چێڵسی لە ئێستاوە چاودێری تواناکانی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلوز دەیانەوێت بەهێنانی ساندرۆ تۆنالی هێڵی ناوەراستیان بەهێزتر بکەن.

لەلایەکیترەوە ئەرکی چێڵسی لە گواستنەوەی ئاسان نابێت چونکە یانە گەورەکانی ئیتاڵیاش بەتایبەت یۆڤانتۆس دەمێکە هەوڵ بۆ کڕینی تۆنالی دەدەن.

ناوەراستکارەکە 25 ساڵانەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 83 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.