PM:04:19:04/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رایان شەرقی بە باشترین یاریزانی مانگی 12
لە جیهاندا دیاریکراوە و رافینیا لە پلەی دووەمدا بووە.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی
تۆپی پێ کە بەشێکە لە فیفا لە پێگەی فەرمی خۆیان ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی بۆ
کۆتا مانگی ساڵی رابردوو بڵاوکردەوە.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، رایان شەرقی
ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە باشترین یاریزانی مانگی 12ی
جیهان دیاریکراوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.
ئەو یاریزانە لە مانگی رابردوودا کە کۆتا
مانگی ساڵی 2025 بووە بەشداری لە پێنج یاریی یانەکەی کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا،
یەک گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و چوار ئەسیستی هەبووە، کاریگەری گەورەی لەسەر
بردنەوەکانی یانەکەی دروستکردووە.
بە پیی ئەو پێگەیە بێت، رافینیای ئەستێرەی
یانەی بەرشەلۆنە بە دووەم باشترین یاریزانی هەمان مانگ دیاریکراوە، مایکل ئۆلیسێی
ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن لە پلەی سێیەمدا بووە.
خ . ک