کۆمپانی داوای گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگی
کردووە و فلێک رێگا بە رۆیشتنی نادات.
بەپێی
هەواڵێکی ڕۆژنامەی سپۆرت ئیلۆسترەیتد، ڤینسێنت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن داوای
گواستنەوەی فرێنکی دی یۆنگی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنەی کردووە.
دیارییکردنی بژاردەی فرێنکی هۆڵەندی لە
لایەن کۆمپانییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، یاریزانەکە دەتوانێت کۆنترۆڵی خێرایی
ناوەڕاستی یاریگا بکات، بەتایبەت لەگەڵ ئەو شێوازەی کە یانە باڤارییەکە پەیڕەوی
دەکات.
سەرچاوەکە ئاشکاریکردووە، دی یۆنگ یەکێکە
لە توخمە سەرەکییەکانی پێکاهاتەی هانسی فلێک و پایەی سەرەکی پرۆژەکەیەتی، بۆیە
دەستبەرداربوون لەو یاریزانە بەلای راهێنەرە ئەڵمانییەکەوە قورسە.
بە تایبەتیش چونکە، لە مێژە ئەستێرە هۆڵەندییەکە ئاستێکی زۆر
بەرچاو لە دڵی هێڵی ناوەڕاستدا لەگەڵ پاڵەوانی لالیگادا پێشکەش دەکات، و
ئەزموونێکی زۆری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان هەیە.
فرێنکی دی یۆنگ تا هاوینی 2029 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە،
ئەمەش مانای وایە بایرن میونشن دەبێت ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ بەرشەلۆنە بکات بۆ
گواستنەوەی.