ئینریکی باسی ئامانجەکانیان دەکات لەم وەرزەدا

PM:07:33:03/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی رایگەیاند پێویستیان بە گواستنەوەی یاریزانە بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە.

لویس ئینریکی پێش ڕووبەڕووبوونەوەی پاریس ئێف سی وتی هەموو راهێنەرێک پێی خۆشە لەکاتی یارییەکاندا سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەبن،چونکە باشتر دەتوانێت پلانەکانی جێبەجێ بکات.

وتیشی پێویستە سیستمی بە نۆرە یارییکردن بەکاربهێنین چونکە رکابەریکردن لەچەند خولێکی جیاواز پێویستی بەو شێوازەیە.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان پێویستیان بەگواستنەوەی یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بژاردەیەکیان دیاریی نەکردووە.

ئینریکی ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی پاریس سان جێرمان ئاشکرایە ئەویش بەدەست هێنانی ئەو نازناوانەی تێێدا بەشداری دەکەین.

لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە دڵخۆشە خاوەنی سێ گۆڵپارێزی زۆرباشە شیڤالێر لەم وەرزەدا ئەوری سەلماندووە کە شایستەی پێکهاتەی سەرەکییە و سەرجەم ئەو داواکارییانەی لە پێش یاریی لێی دەکەین بەباشی لەناو یارییگادا جێبەجێی دەکات.