PM:12:13:03/01/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆسیمین دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بایرن
میونشن ئیمزابکات بەڵام یانە ئەڵمانیەکە ئەو بابەتەی دواخستووە.
ڤیکتۆر ئۆسیمینی ئەستێرەی نەیجیری لەم
وەرزەدا لەگەڵ یانەی گەلەتەسەرای تورکی بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوتووە و
ئامانجیشی ئەوەیە پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپاوە بکات.
رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایکردووە،
هێرشبەرە گۆڵکارە نەیجیریەکە لە مێرکاتۆی زستانەی ئێستادا لەرێگەی بەڕێوەبەری
کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی کردووە .
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، ئەندامانی کارگێڕی
بایرن میونشنی وەڵامی ئۆسیمینیان داوەتەوە کە لە ئێستادا بەهۆی بوونی هاری کەین کە
هێرشبەری سەرەکی و یەکەمی یانەکەیانە بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت ئەو بگوازنەوە.
تۆڕەکە نوسیویەتی بەڵام یانە ئەڵمانیەکە
بەهیچ شێوەیەک ئۆسیمینیان بێهیوا نەکردووە ە پێیانوتوە ئەگەر لە وەرزی داهاتوودا
هاری کەین لە یانەکەیان رۆیشت ئەوا لەو کاتەدا دەیگوازنەوە و گرێبەستی لەگەڵدا
ئیمزادەکەن.
ئۆسیمین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی
گەلەتەسەرای لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا 75 ملیۆن
یۆرۆیە، لەم وەرزەشدا لە 16 یارییدا 12 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
خ . ک