کۆنتی: ساڵێکی نایابمان بەسەربرد

AM:08:49:29/12/2025

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی نەیشاردەوە کە ساڵێکی نایابیان بەسەربرد بەڵام بەردەوام کێشەی کەمی یاریزانیان هەبووە.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری یانەی ناپۆل، دوای بردنەوەیان لە کریمۆنیزی وتی: لەم وەرزەدا کێشەی زۆرمان هەیە، هەندێکیان زۆر جدی، بەڵام ئازایانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین.

هەمیشە بە یاریزانەکان دەڵێم، یارییەکان ببینەوە یان بدۆڕێین، کارگێری یانەکە دەیانەوێت ئاڵای خولی ئیتاڵیا لەسەر درێسەکانیان بهێڵنەوە و هاندەران دڵخۆش بکەن.

ئێمە ئاهەنگ دەگێڕین بۆ ساڵێکی نایاب کە بە بۆچوونی من ساتێکی ناوازە و چاوەڕواننەکراومان تۆمارکرد بە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا، دواتر جامی سوپەری ئیتاڵیا، سەرکەوتن بەسەر تیپەکانی وەک میلان و ئینتەرمیلان و بۆلۆنیا لەو پاڵەوانێتییەدا زۆر تایبەت بوو.

کۆنتی دەشڵێت: تیپەکە جارێکی تر بەدەست کەمی یاریزانەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەگەر ڕێگەی دەربازبوون نەبێت، دەبێت خۆمان دروستی بکەین، ئێمە ڕێگەی خۆمان لە ڕێگەی کاری قورس و خۆبەخشییەوە بنیات دەنێین، ڕووبەڕووی ئەم سەختییانە دەبینەوە بۆ زیاتر بەهێزبوونمان.

وتیشی: هەست دەکەم کە یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان و میلان پێکهاتەیەکی بەهێزتریان هەیە لە ناپۆلی، هەروەها مووچەی زیاتریان هەیە لە هەموو یانەکانی تر، بۆیە ئەوان زیاتر پاڵێوراون تا دەست بەسەر ئیتاڵیادا بگرن.