AM:09:52:29/12/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز یاسای خۆی ناشکێنێت ڕیال مەدرید لە لە گواستنەوەی زستانەدا خۆی لە
گرێبەستکردن بەدوور دەگرێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیبەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی ڕیال
مەدرید بەنیازی هیچ گرێبەستێکی زستانە نییە، سەرەڕای ئەوەی لە کێبڕکێی خولی
ئیسپانیا بە چوار خاڵ لەدوای بەرشەلۆنەدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەدوور دەزانرێت یانەی ڕیال مەدرید لە مانگی یەکی
ساڵی داهاتوودا هیچ جوڵەیەک ئەنجام بدات، چونکە بەرپرسانی یانەکە پێیانوایە بەم
پێکهاتەی ئێستاوە توانای ئەوەیان هەیە رکابەری لەسەر سەرجەم نازناوەکان بکەن.
دوپاتیشیکردووەتەوە، کارگێڕی مێرەنگێ پێی وایە ئەکادیمیای یانەکە و
تیپی کاستیا سەرچاوەیەکی باشە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو یاریزانانەی لە تیپی یەکەم
تووشی پێکان دەبن، یان بە هەر هۆکارێک ئامادە نابن.
نیویۆرک تایمز جەختیکردەوە، پێرێز یاسای خۆی ناشکێنێت بەشداریی
لە بازاڕی گواستنەوەی ناکات، چونکە
پێیوایە ئەو یاریزانانەی لە بازاڕی گواستنەوەی بەردەستن سنوردارن و هەندێک جار
نرخیان بەرزە.