AM:11:35:29/12/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دێمبێلی دوپاتیکردەوە چەندین
ساتی سەختی بەهۆی پێکانەوە تێپەڕاند بەڵام دەیزانی رۆژێک چانسی ئەویش دێت.
عوسمان دێمبێلی فەرەنسی
و یاریزانی پاریس سان جێرمان و باشترین یاریزانی ساڵی 2025 لە لێدوانێکدا کە
ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، وتی: سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە دەنگیان
بە من داوە.
سوپاسی هاوڕێکانم و
سەرۆک و بەڕێوەبەری وەرزشی و ڕاهێنەر لویس کامپۆس و لویس ئێنریکی و خێزانەکەم و
هاوڕێ نزیکەکانم دەکەن کە لێرەن بۆ پشتگیرییکردنم.
دێمبلی سەبارەت بە
بردنەوەی چامپیۆنز لیگ دەڵێت: ئەوە ئاسان
نەبوو، نیوەی یەکەمی وەرزمان بە باشی دەستپێنەکرد، بەڵام هەموو یاریزانەکان ئاستی
باشیان پێشکەشکرد و بە بردنەوە کۆتاییمان پێهێنا.
لە کۆتاییدا وتی: بەهۆی
پێکانەوە چەند ساتێکی سەختم لە ژیانی وەرزشیدا تێپەڕاند، بەڵام دەمزانی رۆژێک
چانسی منیش دێت، لەبەر ئەوە هەرگیز بێ هیوا نەبووم.