AM:02:21:29/12/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا کۆتدیڤوار و کامیرۆن بە گۆڵێک یەکسانبوون و مۆزەمبیق لە گابۆنی بردەوە.
لە یارییەکانی کۆمەڵەی شەشەمی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بەرامبەر هەڵبژاردەی کامیرۆن یارییکرد.
یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و لە تایمی یەکەمدا هیچ کام لە هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 51 ئامەد تراورێ گۆڵێکی بۆ کۆتدیڤوار تۆمارکرد و دواتر لە خولەکی 55 کامیرۆن لە رێگەی گیسلان کۆنان بە هەڵە لە خۆیان ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
لە هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی مۆزەمبیق رووبەڕووی گابۆن بووەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا کە ئەوەش یەکەم بردنەوەی مۆزەمبیق بوو لە مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.
خ . ک