AM:12:46:29/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە گۆڵێکی لاوتارۆ لە ئەتلانتای بردەوە و پێشەنگی وەرگرتەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 17ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان لە یاریگای نیو بلانک ئەرینا بووە میوانی ئەتلانتا.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر وەک ئەوەی کە یاریگای خۆیبێت کۆنترۆڵی تۆپی کرد، دوای چەندین هێرش لە خولەکی 36 مارکۆس تۆرام گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام ڤار رەتیکردەوە، نیوەی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە سەرەتای تایمی دووەم، ئەتلانتا پێشکەوت بەڵام گۆڵەکەی ئەوانیش رەتکرایەوە، لە بەرامبەردا و لە ئاکامی هەڵەی بەرگری یانەی خاوەن یاریگا، لاوتارۆ گۆڵی یەکەمی ئینتەری بە ئەسیستی ئێسپۆزیتۆ تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە.
سەرەنجام سیناریۆی یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی نێرازۆری کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئینتەر میلان بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پێشەنگە و ئەتلانتا لە پلەی 11ی ریزبەندییە.