PM:10:55:28/12/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز دەیەوێت تۆڵە لە بەرشەلۆنە بکاتەوە چونکە پێیوایە لاپۆرتا
ناپاکی بەرامبەر کردووە.
رۆژنامەنووس پێدرۆ مۆراتا بۆ رۆژنامەی مارکا رایگەیاند، پێرێز لە ساڵی
2022 بڕی 517 ملیۆن یۆرۆ بە یانەی بەرشەلۆنە داوە، لە بەرامبەر بەدەستهێنانی
پشتگیری بۆ پرۆژەی سوپەر لیگ، هەروەها شکستپێهێنانی خافیێر تیباس.
ئەو رۆژنامەنووسە باس لەوە دەکات، پێرێز شایستەی رێزە، سەرجەم رۆژنامە
و میدیاکان ئەوە دەزانن بەڵام باسی ناکەن، بەرشەلۆنە بەو پارەیە تۆرێس و لیڤای کڕی
و یاریگاکەی نۆژەنکردەوە، بەڵام دواتر پشتی لە پێرێز کرد.
لە بەرامبەردا جۆزێپ ماریا کازانۆڤاس، دامەزرێنەری رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە،
ڕەگی قەیرانەکە دەگەڕێتەوە بۆ شکستی پڕۆژەی سوپەرلیگ، هەروەها دوورکەوتنەوەی خوان
لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنە لە پێرێز و هاوپەیمانییەکەی لەگەڵ یوفا، ئەمە جگە لە
ململانێی ئاشکرای لەگەڵ خاڤیێر تیباس، سەرۆکی لالیگا، هەروەها ناکۆکییەکەی لەگەڵ یەکێتی
تۆپی پێی ئیسپانیا لەسەر دۆسیەی ناوبژیوان.
کازانۆڤاس ئاماژەی بەوەدا کە پێرێز لە هەنگاوێکی تۆڵەسەندنەوەدا
دۆسیەی نێگریرا زیندووکردەوە و هێرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر بەرشەلۆنە دەستپێکرد،
وەبیری هێنایەوە کە یانەی ڕیال مەدرید پێشتر لە مانگی ئازاری 2023دا سکاڵای یاسایی
تۆمارکردبوو وەک لایەنێکی بریندار لەم دۆسیەیەدا، کە ئێستا بە شێوەیەکی توندتر
دووبارە دەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی شەڕەنگێزانەیە.
کازانۆڤاس ئاماژەی بەوەشکرد، فلۆرێنتینۆ پێرێز بە یەک ئامانجەوە ئەم
شەڕە بەڕێوەدەبات، ئەویش بەدەستهێنانی چەپڵەی هاندەرانە، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات
ڕاستییەکان ئاشکرا دەبێت.