جامی ئەفریقا.. جەزائیر دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد

PM:10:40:28/12/2025

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئەفریقا جەزائیر بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بورکینیا فاسوی بردەوە و دووەم بردنەوەی لەسەریەکی تۆمارکرد.

لە یارییەکی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەفریقا، هەڵبژاردەی جەزائیر رووبەرووی بورکیانیا فاسو بووەوە.

تایمی یەکەم، جەزائیر باڵادەستی خۆی پیشاندا و بە گۆڵێکی ریاز مەحرەز لە خولەکی 23 پێشکەوت، گۆڵەکەش بە لێدانی سزا تۆمارییکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، بورکینیا فاسو کۆنترۆڵی یاریگای کرد، چەندین جار هێرشی بردە سەر گۆڵی جەزائیر بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێ ئاکامبوون.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی جەزائیر کۆتاییهات، بەم بردنەوە جەزائیر بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەش، سودان بە گۆڵێکی بێوەڵام لە غینیای ئیستیوایی بردەوە و بە کۆکردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکە دەبیندرێت.