کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دیارییکرا

PM:08:39:28/12/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی رۆژهەڵاتی ناوەراست دیارییکرا و دوپاتیکردەوە کە هێشتا خولیای بۆ تۆپی پێ زۆرە.

لە چوارچێوەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گلۆب سۆکەر، کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، یاریزانی نەسری سعودی خەڵاتێکی شایستەی پێبەخشرا.

رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵ لە ئاهەنگەکەی گلۆب سۆکەر کە لە دوبەی بەرێوەچوو بەشدارییکرد و بە باشترین یاریزان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دیارییکرا و خەڵاتەکەی پێبەخشرا، کە ئەمە بۆ سێیەمین جار بوو لە کاروانی وەرزشیدا ئەو خەڵاتە بباتەوە.

ئەستێرە پورتوگالییەکە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: ساڵی نوێتان پیرۆزبێت، دەمەوێت بڵێم هێشتا خولیای من بۆ تۆپی پێ زۆر بەرزە، جا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستبێت یان لە ئەوروپا، بەردەوام چێژی لێ وەردەگرم.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ساڵی 2025 لەگەڵ یانەی نەسر و هەڵبژاردەی پورتوگال توانی 40 گۆڵ تۆماربکات و چوار گۆڵیش دروستبکات.