PM:07:05:28/12/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی
بە دوو گۆڵی هۆیلاند بردنەوەی بەسەر کریمۆنیزی بەدەستهێنا و بە کاتی چووە پلەی
دووەم.
لە یارییەکی هەفتەی 17ی
خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کریمۆنیزی.
تایمی یەکەم، ناپۆلی وەک
ئەوەی لە یاریگای خۆیدابێت کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 13 و 45 دوو
گۆڵیان نووسییەوە، هەردوو گۆڵەکەش راسمۆس هۆیلاند تۆماریکرد.
لە تایمی دووەم، ناپۆلی
گەرایەوە بۆ پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەی و لەو پلانە سەرکەوتوو بوو، لە بەرامبەردا
هیچ گۆڵێکی دیکەیان تۆمارنەکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە
دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی ناپۆلی کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی
بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ بە کاتی چووە پلەی دووەم و کریمۆنیزی لە پلەی 11 دەبیندرێت.