PM:06:45:28/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناپۆلی لە مانگی یەکدا هەوڵی گواستنەوەی ماستانتونۆ دەدات بەڵام ریاڵ مەدرید دەستبەرداری نابێت.
ئەکرەم کۆنۆری رۆژنامەنووسی تورکی بڵاویکردەوە، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی پلانی ئەوەی داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانەی مانگی داهاتوودا ماستانتونۆ بگوازێتەوە پێکهاتەکەی.
ئەو رۆژنامەنووسە نوسیویەتی، یانە ئیتاڵیەکە دەیەوێت سەرەتا بە خواستنی شەش مانگ و دواتر مافی کڕینەوەی بەرامبەر 50 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە ئیمزابکات.
دەشڵێت، جگە لە ناپۆلی چەندین یانەی گەورەی پریمەر لیگیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و بە دڵنیاییەوە ئامانجیان گرێبەستکردنە لەگەڵیدا.
لەلایەکی ترەوە، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشكرایکرد، بە هیچ شێوەیەک یانەی ریاڵ مەدرید نیازی نییە دەستبەرداری ماستانتونۆ ببێت و هەر ئۆفەرێکیان پێشکەش بکرێت رەتیدەکەنەوە.
فابریزیۆ دڵنیاییداوە لەوەی کە ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکان کە چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید پشتی پێدەبەستێت و دەیەوێت لەم وەرزەدا وەک ئەزمونێک بۆ ئەو یاریزانە بەکاربهێنێت تا بتوانێت لە وەرزەکانی داهاتوودا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەشداری پێبکات
خ . ک