فلیک داوای لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە کردووە راشفۆرد لە یانەکەدا بهێڵنەوە

PM:06:05:28/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک داوای لە بەرپرسانی بەرشەلۆنە کردووە بەهەر نرخێک بێت راشفۆرد لە یانەکەدا بهێڵنەوە.

مارکۆس راشفۆردی ئینگلیزی لە هاوینی ئەمساڵدا لە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بە خواستنی یەک وەرز پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە و گرێبەستەکەشی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت هەنگاو بنێن لەپێناو مانەوەی راشفۆرد لە یانەکەیدا بۆ وەرزی داهاتوو.

سپۆرت رونیکردووەتەوە، راهێنەرە ئەڵمانیەکە وتویەتی کە گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزیەکە بکرێت بە هەمیشەیی یان لانی کەم خواستنەکەی بۆ یەک وەرزیتر درێژ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو راهێنەرە زۆر دڵخۆشە بە ئاستی راشفۆرد و دڵنیایە لەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر خۆی دەگونجێنێت لەگەڵ شێوازی یاریی کردنیان و کاریگەرییەکانی زیاتر دەبن.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، مارکۆس راشفۆرد ئارەزووی مانەوە دەکات لە یانە کەتەلۆنیەکە بەڵام کێشەکە ئەوەیە یانەی مانچستەر یونایتد تەنها بە هەمیشەیی ئامادەیە ئەو یاریزانە بفرۆشێت و داوای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە کاتێکدا بەرشەلۆنە کێشەی دارایی هەیە و ناتوانێت ئەو بڕە پارەیە لەو یاریزانەدا خەرجبکات.

خ . ک