PM:05:30:28/12/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند و مباپێ و پێدری لە باشترین
پێکهاتەی ساڵی 2025دان و یاماڵیش لە پێکهاتەی لاواندایە.
پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و
مێژووی تۆپی پێ باشترین پێکهاتەی ساڵی 2025ی بڵاوکردەوە لەسەر ئاستی یاریزانەکان
لە ماوەی ئەو ساڵەدا کە پێشکەشیان کردووە.
بە پێی ئەو پێگەیە بێت، هەریەکە لە کیلیان
مباپێ و ئێرلینگ هالاند و هاری کەین و عوسمان دێمبلی لە هێڵی هێرشبردنی
پێکهاتەکەدان دوای ئەوەی بە ئاستێکی نایابەوە بینراون.
جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی ئیتاڵی
پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان و ئێستای مانچستەر سیتی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی
باشترین پێکهاتەی ئەمساڵ دیاریکراوە.
هەریەکە لە پێدری و لامین یاماڵی
بەرشەلۆنە و ڤیتینهای پاریس سان جێرمان لە هێڵی ناوەڕاستدان، ئەشرەف حەکیمی و
ویلیان پاچۆ و نونۆ مێندێز کە هەر سێکیان یاریزانی پاریس سان جێرمان لە هێڵی
بەرگریدا دانراون.
جگە لەوەش ئەو پێگەیە باشترین پێکهاتەی
ساڵی 2025ی لەسەر ئاستی لاوان بڵاوکردەوە کە گرنگترینیان لامین یامال و دیزێری
دۆوی و ئیستیڤاو و گولەر و یەڵدز و ماستانتونۆ و هاوسن و کوبارسین.
خ . ک