میسی بەباشترین یاریزانی خولی ئەمریکا دیاریکراو

PM:08:32:07/12/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی وەک باشترین یاریزانی خولی ئەمریکا دیاریکراو و بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک ئەو خەڵاتەی بردەوە.

پاش ئەوەی ئینتەر میامی بەسەرکردایەتی لیۆنێل میسی بووە پاڵەوانی خولی ئەمریکا و توانیان لە یاریی کۆتاییدا لە ڤانکۆڤەر ببەنەوە و ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکاوە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولەکەی پێبەخشرا.

لیۆنێل ئەمە دووەم ساڵە لەسەریەک ئەم خەڵاتەی پێدەدرێت و بەجۆرێک هیچ یاریزانێک نەبوو لە مێژوودا دووساڵ لەسەریەک ببێتە براوە خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەمریکا.

ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەم وەرزەی خولی ئەمریکا لەگەڵ ئینتەر میامی توانی بەشداری 43 گۆڵ بکات بەجۆرێک 26 ئەسیست و 17 گۆڵی تۆمارکردووە و لەهەمان کاتدا رۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ یانەکەی.