AM:10:45:05/12/2025
264 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید جەنگی دژی بەرشەلۆنە راگەیاند
و راپۆرتێک لەسەر نێگرێرا پێشکەشی فیفا دەکات.
لە ماوەی رابردوودا کیشەیەکی گەورە لە
نێوان هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دروستبوو لەسەر بابەتی دۆسیەی نیگرێرا
و یانەی شاهانە بە ئاشکرا باسی ئەو بابەتە دەکات و پێیوایە ناوبژیوانان لە سوودی بەرشەلۆنە
بڕیار دەدەن و یانە کەتەلۆنیەکەش پارەیداوە بە جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان.
لە نوێترین پێشهاتدا، بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی
ئیسپانی بڵاویکردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە
دژایەتی یانەی بەرشەلۆنە بکات و توڕەیە لەو یانە کەتەلۆنیە.
ئەو بەرنامەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی
یانەی شاهانە بە سەرکردایەتی پێرێز نزیکن لە تەواوکردنی راپۆرتێک لەسەر دۆسیەی
نێگرێرا و دواتریش دەستبەجێ پێشکەشی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە راپۆرتەکەدا باس
لەوە کراوە کە یانەی بەرشەلۆنە ماوەی 17 ساڵە پارەی داوە بە لیژنەی ناوبژیوانان لە
کاتێکدا لەو ماوەیەدا بەرشەلۆنە بە باشترین کاتی خۆیدا تێپەڕیوە لەڕووی ئەنجامەوە.
دەشڵێت، لە راپۆرتەکەدا گرتەی ڤیدیۆی و
بەڵگەنامەی جۆراوجۆری تیادایە و دەیسەلمێنێت کە ریاڵ مەدرید لە 17 ساڵی رابردوودا
تووشی نادادپەروەری زۆر بووەتەوە.
خ . ک