AM:10:14:05/12/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لاپۆرتا دوپاتیکردەوە مێسی باشترین
یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ پێرێز هەیە.
خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانی لە نوێترین لێدوانێدا رایگەیاند، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی
سەردەمانێکی نایابی بەڕێکرد لە یانەکەیاندا و ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ
و مێژووی بەرشەلۆنەیە.
لە وەڵامی پرسیاری پەیوەندییەکانی لەگەڵ
مێسی، لاپۆرتا وتی، گرنگی بە قسەی ئەوانە نادات کە دەیانەوێت کێشە دروستبکەن، مێسی
هەمیشە لە یادەوەری هاندەرانی بەرشەلۆنەدا دەمێنێتەوە و پێویستە بە شێوازێکی زۆر
نایاب رێزلێنانێکی تایبەتی بۆ رێکبخەین لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ لەو کاتەدا کە
یاریگاکە 105 هەزار هاندەر ئامادەبیت تیایدا.
وتیشی، ریاڵ مەدرید نوێنەرایتی دەسەڵات
دەکات بەڵام ئێمەی بەرشەلۆنە نوێنەرایەتی ئازادی دەکەین، پەیوەندیکی باش و
دۆستانەم لەگەڵ فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید هەیە.
لاپۆرتا دەڵێت، بە دڵنیاییەوە لە نێوان
مانگی سێ تا شەشی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە دەکرێت
بەڵام لە ئێستادا تەنها سەرنجمان لەسەر یارییەکانی یانەکەمانە و نامانەوێت سەرقاڵی
بابەتی تر بین، هانسی فلیک راهێنەرێکی زیرەکە و هیچ کاتێک گلەیی ناکات بەڵکو
بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.
دەشڵێت، ئێمە دەتوانین گرێبەستی گەورە بۆ
یانەکەمان ئەنجامبدەین بەڵام هەر کاتێک پێویستمان پێی بوو، لەگەڵ دیکۆی بەڕێوەبەری
وەرزشی بەردەوام باسی گرێبەستەکان دەکەین، بە دڵنیاییەوە کیلیان مباپێ یاریزانێکی نایاب
و زۆر باشە بەڵام باسی ئەو یاریزانانە ناکەم کە لە یانەکەی خۆمدا نین.
خ . ک