ڤیدیۆ.. هەولێر بۆ 13یەمین جار توشى شکست بوو

AM:10:48:11/07/2021

1696 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى عێراق، هەولێر بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر بە نەفتى بەسڕە دۆڕا و بۆ 13یەمین جار توشى شکست بوو.

لە هەفتەى 36ى خولى نایابى تۆپى پێى عێراق، یانەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى نەفتى بەسڕە بووەوە.

هەولێر بۆ 13یەمین جار توشى شکست بوو، دواى ئەوەى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و تاکە گۆڵەکەش بنیامین ئەکور لە خولەکى 43دا تۆماریکرد.

بەم ئەنجامە، هەولێر بە 41 خاڵ و بە شێوەیەکى کاتى لە پلەى 12ى ڕیزبەندى خولەکەدایە و نەفتى بەسڕەش بە 44 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى دەیەم بەدەستهێنا.

لە هەفتەى 35دا یانەى قووە جەوییە بە سێ هەفتە پێش کۆتایى هاتنى خولەکە نازناوەکەى لە سودى خۆى یەکلاکردەوە و بۆ حەوتەم جار لە مێژوویدا بوو بە پاڵەوانى خولى نایابى عێراق.


گ . ف