دی لا فوینتێ: دەیانەوێت یارییەکە ببەنەوە

PM:11:19:10/10/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فوینتێ دوپاتیکردەوە دەیانەوێت یارییەکە ببەنەوە و رەنگە لە داهاتوودا یاریزانی نوێ بانگهێشتبکات.

لویس دی لا فوێنتێی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پێش رووبەرووبوونەوەی جۆرجیا دەڵێت: ئامادەکاریی باشیان کردووە و دەیانەویت بە بردنەوە بێنە دەرەوە لە یاریگا.

باسی لەوەشکرد، رەنگە کەمێک گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، بەڵام تا ئیستا بڕیاری کۆتایی نەداوە و لە یارییەکەدا هەمووان دەبینن کێ یاریی دەکات و کێ لەسەر کورسی یەدەگە.

دوپاتیشیکردەوە، هەر یاریزانێک لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەوە تێدەگات کە یاریی بۆ ناوی وڵاتەکەی دەکات، هەوڵەدەن هەمووان بەشداری بکەن و باشترین پێکهاتە هەڵبژێرن، ئارەزووشی دەکرد لامین یامال لەگەڵیانبوایە.

دی لا فوێنێ ستایشی یاریزانەکانی کرد و وتی: هەمووان ئاستی پێدریان بینیوە کە چی دەکات لەنێو یاریگا، هەروەها بەرگریکارەکانیش نایابن، رەنگه لە داهاتوودا یاریزانی دیکەش بانگهێشت بکەن