پاڵاوتنی مۆندیال.. فەرەنسا و ئەڵمانیا بردیانەوە

PM:11:55:10/10/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانه مۆندیال فەرەنسا و ئەڵمانیا گۆڵبارانی ئازەربایجان و لوکسمبۆرگیان کرد.

لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئازەربایجان یارییکرد.

تایمی یەکەم، کەڵەشێرەکان کۆنترۆڵی یاریگایان کرد بەڵام ئازەرباییجان بە بەرگریەکی بەهێز یاریی دەکرد، بەڵام بەرگرییەکەیان  لەبەرامبەر هێرشەکانی فەرەنسا شکستیهێنا و کیلیان مباپێ لە خولەکی زیادکراوی ئەو تایمەدا بەنێو بەرگریکارەکاندا رۆیشت و گۆڵی یەکەمی بۆ فەرەنسا بە شێوەیەکی نایاب تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، فەرەنسا بەهێزتر گەرایەوە و لە خولەکەکانی 65 و 84 دوو گۆڵی دیکەیان لە رێگەی رابیۆ و تۆفین نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی فەرەنسا کۆتایی هات، بەم ئەنجامە کەڵەشێرەکان بە کۆکردنەوە نۆ خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمیان گرتووە.

لە یارییەکی دیکە و هەر لە قۆناغی کۆمەڵەکان ئەڵمانیا بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە لوکسمبۆرگ هێنا، مانشافت بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمی گرتووە.