PM:07:01:09/10/2025
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی نیوکاسل سەرسامن بە ئاستی
سۆرلۆس و دەیانەوێت بیگوازنەوە پێکهاتەی یانەکەیان.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی نیوکاسل یونایتدی ئینگلیزی لە ئێستاوە گواستنەوەی یەکێک لە هێرشبەرە
نایابەکانی خولی ئیسپانیایان کردووەتە ئامانج.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە،
بەرپرسانی نیوکاسل ئامانجیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا ئەلیکساندەر
سۆرلۆسی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید بگوازنەوە.
مارکا دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی یانە
ئینگلیزیەکە و ئیدی هاوی راهێنەریش سەرسامن بە تواناکانی هێرشبەرە نەرویجیەکە و لە
یاریی دێربی مەدریدیشدا نوێنەریان ناردبوو تا لە نزیکەوە چاودێری ئاستی یاریزانەکە
بکەن.
نوسیویەتی، یانەی نیوکاسل ئامادەیە بڕە
پارەیەکی زۆر کە کەمتر نییە لە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بکەن
بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو هێرشبەرەیان.
گرێبەستی سۆرلۆس لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە لە
هاوینی ساڵی 2028 کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش لەم وەرزەدا بەشداری هەشت یاریی بۆ یانەکەی کردووە و خاوەنی دوو گۆڵە.
خ . ک