PM:09:02:10/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل ستایشی کارەکانی ئەنچیلۆتییان
کردووە و دەیانەوێت گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی ئۆ گلۆبۆی بەرازیلی، یەکێتی تۆپی پێی
بەرازیل دەیەوێت گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان تا هاوینی 2030
نوێبکەنەوە.
باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی یەکێتییەکە زۆر سەرسامن بە
توانا و کارەکانی راهێنەرە ئیتاڵییەکە کە بۆ هەڵبژاردەی سامبای کردووە، بۆیە
بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان داوە.
هەروەها ئەنچیلۆتی بەهۆی شێوازە هێمنەکەی و ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرازیل، ستایش و
پێزانینیبەرپرسانی وڵاتەکەی بەدەستهێناوە، ئەمەش وایلێکردن پلان دابنێن بۆ
دروستکردنی پڕۆژەیەکی درێژخایەن لەگەڵیدا.
ئەنچیلۆتی تەمەن 66 ساڵ سەرپەرشتی پێنج یاریی هەڵبژاردەی
بەرازیلی کردووە، تیپەکە لەو پێنج یارییە سێ بردنەوە و یەکسانبوونێک و شکستێکی
هەبووە، نۆ گۆڵیان تۆمارکردووە و تەنیا یەک گۆڵیان لێکراوە.