PM:02:48:10/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت فاتی بگوازنەوە ریزەکانیان
پاش ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مۆناکۆ کۆتایی پێدێت.
پاش ئەو ئاستە بەرزەی ئەنسۆ فاتی لەگەڵ مۆناکۆ پێشکەشی
دەکات وای کردووە سەرنجی یانەکانی جیهان دووبارە بۆخۆی رابکێشێت.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە ئەتلەتیکۆ مەدرید
دەیانەوێت پاش ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مۆناکۆ کۆتایی پێدێت و دەگەرێتەوە
بەرشەلۆنە ئەوکات لەگەڵ بەرپرسانی بلەوگرانا گفتوگۆ بکەن سەبارەت بە ئەگەری
گواستنەوەی بەشێوەی هەمیشەی.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەم وەرزە بۆ فاتی
چارەنووس ساز دەبێت، بەجۆرێک ئەگەر ئاستی بەرز پێشکەش بکات ئەگەر زۆرە بەرشەلۆنەش
بیر لەوە بکەنەوە بیکەنە بەشێکی گرنگ لە پلانەکانیان و رێگری لە رۆیشتنی بکەن.
ئەستێرە ئیسپانییەکە تاوەکوو ئێستا لەگەڵ مۆناکۆی
فەڕەنسی بەشداری پێنج یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ تۆماربکات.