PM:03:50:10/10/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گراهام ئارنۆڵد رایگەیاند سەرجەم یاریزانەکانی ئامادەن و
لە پێناو بردنەوە هەموو هەوڵێک دەدەن.
گراهام ئارنۆڵد پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئیندۆنیزیا وتی
دەمێکە چاوەڕوانی ئەم ساتەین و بە تامەزرۆییەوە لە یارییەکە دەڕوانین.
وتیشی ئەیمەن حوسێن تەندروستی زۆرباشە بە ئەگەرێکی زۆر
ئامادەدەبێت بۆ یارییکردن.
راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە کە سەرجەم یاریزانەکانی
ئامادەن و لە پێناو بردنەوە تاوەکوو دواسات دەجەنگن.
ئارنۆڵد ئەوەی ئاشکراکرد کە تەنها سەرنجیان لەسەر یاریی
ئیندۆنیزیایە و پاشان بیر لە ڕووبەڕووبونەوەی سعودییە دەکەنەوە.
گراهام ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەکرد خەونی هەموو عێراقییەکان
پەیوەستە بە ئەنجامی ئەم دوو یارییەەوە، کە ئێستا ئەم دەرفەتە زێڕینە لە
بەردەممانە ناکرێت بە ئاسانی لەدەستی بدەین.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی شێرەکانی رافیدەین باسی لەوەکرد
کە پێکهاتەیەکی گونجاو دادەنێت نایەوێت باسی هیچ یاریزانێک بکات چونکە سەرجەم
یاریزانەکان گرنگن.