PM:05:52:10/10/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەلاند بە باشترین یاریزان و گلاسنەر بە باشترین
راهێنەری مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیارییکران.
پێگەی فەرمی پریمەر لیگ بڵاویکردەوە، بەهۆی پیشاندانی
ئاستە بەرزەکەی و کاریگەرییە زۆرەکەی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی، ئێرلینگ هالاند
بە باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پریمەرلیگ دیارییکرا.
هالاند بە بوون بە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلولی خولی
ئینگلتەرا، کێبڕکێکەی لە یاریزانان، گراڤینبێرگ لە لیڤەرپوول، ئەلدێرێتی لە
ساندەرلاند، پۆپ لە نیوکاسڵ، سێمێنیۆ لە بۆرنمۆس و زوبیمێندی لە ئارسناڵ، بردەوە.
ئەستێرە نەرویجییەکە لە مانگی ئەیلول سێ یاریی بە درێسی
مان سیتی ئەنجامدا و توانی پێنج گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات، یانەکەشی بە درێژایی
ئەو مانگە حەوت خاڵی کۆکردەوە.
هەروەها، ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری کریستاڵ پاڵاس خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی
رابردووی بەسەر پشتی پیپ گواردیۆلا و میکێل ئارتێتا و لی باریس بەدەستهێنا.