داهاتووی رۆدیگێر ئاشکرابوو

PM:06:40:10/10/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سعودییەکان دەیانەوێت رۆدیگێر بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووی نەداوە.

پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ بووەتە راهێنەری ریاڵ مەدرید گۆڕانکاری بەرچاو لە یانەکەدا روویداوە بەجۆرێک هەندێک یاریزان وەک پێشوو گرنگیان پێنادرێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە ئەنتۆنیۆ رۆدیگێر یەکێکە لەو یاریزانانەی تاوەکوو ئێستا داهاتووی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ڕووننیە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە سعودییەکان ئۆفەری سەرنجراکێشیان خستووەتە بەردەستی ئەو یاریزانە و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لەلایەکیترەوە یاریزانەکە تاوەکوو ئێستا داهاتووی خۆی یەکلاینەکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکوو حوزەیرانی داهاتوو چاوەرێ بکات ئەگەر هەست بکات لە مێرێنگی گرنگی جارانی نەماوە ئەگەر زۆرە بیر لە رۆیشتن بکاتەوە.

بەرگریکارە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 157 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.