PM:07:24:10/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارتینێز دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ هێز و ئیرادە بە یاریزانەکانیان دەبەخشێت و دەیانەوێت لە رکابەرەکەیان ببنەوە.
پێس یارییەکەیان بەرامبەر ئێرلەندا، رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال رایگەیاند، ئێرلەندا هەڵبژاردەیەکی بەهێزە و دەتوانێت کێشەیان بۆ دروستبکات.
باسی لەوەشکرد، هەرچەندە رووبەرووبوونەوەی ئێرلەندا ئاسان نابێت، بەڵام ئامادەکارییان کردووە و دەیانەوێت بە باشترین پێکهاتەوە رووبەروویان ببنەوە و یارییەکە ببەنەوە.
دوپاتیشیکردەوە، دڵخۆشە بەو یاریزانانەی لەنێو پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بوونی هەیە، یاریزانی لاویان هەیە کە دەتوانن ببن بە داهاتووی هەڵبژاردەکە و یاریزانی بە ئەزموونیان هەیە دەتوانن یارمەتی گەنجەکان بدەن.
باسی لەوەشکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ نمونەیە بۆ هەموو یاریزانەکان، بێگومان بوونی لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی پورتوگال هێز و ئیرادە بە یاریزانەکان و جۆش و خرۆش بە هاندەران دەبەخشێت.