ئەنچیلۆتی: لە ئەنجامی یارییەکە رازییم

PM:08:07:10/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە لە ئەنجامی یارییەکە رازییە و ئەوەی لە یاریزانەکانی داواکردووە ئەنجامیانداوە.

دوای بردنەوەی هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆریای باشور، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری بەرازیل وتی: بەبێ تۆپ و بە تۆپەوە یارییەکی باشمان ئەنجامدا و نمایشی جوانمان بینی.

وتیشی: ئەوەی لە یاریزانەکانم داواکردبوو، وە ئەوەی چاوەڕێم دەکرد ئەنجامیاندا، لە رووی تاکە کەسیشەوە نایاب بووین و یاریزانەکانمان کوالێتی بەرزیان هەیە و دەتوانن ئەم ئەنجامانە بەدەستبهێنن، بۆیە لە ئەنجامەکە رازییم.

دەشڵێت: بەرامبەر کۆریای باشور بە شێوازی هەمەچەشنە یارییان کرد و سەرکەتووبوون لە پلانەکەیان، بەڵام لە مۆدنیالدا لە رووی هێرشبەرییەوە زیاتر پێشدەکەون.

ئەنچیلۆتی باسی لەوەشکرد، کاتێک دەچیتە مۆندیال رووبەرووی بەرگری بەهێز دەبیتەوە، لەم جۆرە کاتانەدا تواناکانی وەک ئیستیڤا و رۆدریگۆ و ڤینی پێویستن و کاریگەرن.