PM:05:06:10/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کەین لەبەر تێپەراندنی ژمارەی پێوانەی ئالان شیرەر و بوون بە گۆڵکاری پریمەرلیگ ئامانجێتی بگەرێتەوە ئەو خولە.
پاش ئەوەی هاری کەین بەبڕی 110ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی ساڵی 2023روویکردە بۆندسلیگا بووە گرانترین گرێبەستی ئەو خولە لە ئێستادا ئەو هێرشبەرە بیرۆکەی گەرانەوەی بۆ خولی وڵاتەکەی بەباش دەزانێت.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کەین دەیەوێت ببێتە گۆڵکاری مێژووی خولی ئینگلتەرا و ژمارەی پێوانەی ئالان شیرەر تێپەرێنێت کە ئێستا 47گۆڵی ماوە بۆ ئەم ئامانجەی هەربۆیە دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بگەرێتەوە پریمەرلیگ لەپێناو بەدی هێنانی ئەم خەونەی.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووتەوە کە یاریزانەکە مان یونایتد بەبژاردەیەکی گونجاو دەزانێت و دەیەوێت رووبکاتە شەیتانە سوورەکان و لەو یانەیە ئامانجەکەی بەدەست بهێنێت.
لەلایەکیتریشەوە مانچستەر یونایتد بیرۆکەی گواستەوەی کەین بە گونجاو دەزانن، چونکە دەیانەوێت یانەکەیان بە کڕینی ئەستێرەکان بگەرێننەوە سەر سەکۆی نازناوەکان.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ بایرن میونشن بەشداری 10 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی هەشت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.