یانەیەکی گەورە بێرناردۆی دەوێت

PM:02:15:10/10/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بێرناردۆ سێلڤا بگوازێتەوە ریزەکانی و لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە دەکەن.

پاش ئەوەی گرێبەستی بێرناردۆ لەگەڵ مانچستەر سیتی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت، هەربۆیە یانەکانی ئەوروپا لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەو ناوەراستکارە بکەن و بەشێوەی خۆڕای بیگوازنەوە ریزەکانیان.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە یانەی ئەیسی میلان دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە رۆسۆنێری ئامادەن مووچەیەکی باش پێشکەشی سێلڤا بکەن و لەهەمان کاتدا بەڵێنی ئەوەی پێدەدەن یەکێک دەبێت لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەیان.

ئەرکی میلان لە گواستنەوەی بێرناردۆ سێلڤا ئاسان نابێت، چونکە بەرشەلۆنەش ئارەزووی کڕینی ئەو یاریزانەیان هەیە.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 416 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 72 گۆڵ و 74 ئەسیست تۆماربکات.