یاریی دۆستانە.، بەرازیل گۆڵبارانی کۆریای باشوری کرد

PM:04:30:10/10/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یارییەکی دۆستانەدا هەڵبژاردەی بەرازیل گۆڵبارانی کۆریای باشوری کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.

لە یارییەکی دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشور، هەڵبژاردەی بەرازیل بووە میوانی کۆریای باشور.

تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتاوە سامبا بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوت و لە خولەکەکانی 13 و 41 دوو گۆڵیان لە رێگەی ئیستیڤاو و رۆدریگۆوە تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو دوو گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، تیپەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی دووبارە باڵی کێشایەوە بەسەر یاریگادا و لە خولەکەکانی 47 و 49 ئیستیڤاو و رۆدریگۆ بە دوو گۆڵی یەک لەدواییەک ئەنجامەکەیان بۆ دوو هێندە زیادکرد.

لە خولەکی 77ی یارییەکەس ڤینیسۆس هێرشێکی بەتەنیا گرتە ئەستۆ و بە لێهاتوویی خۆی گۆڵی پێنجەمی هەڵبژاردەکەی پێ تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لە سودی بەرازیل کۆتایی هات، بەم ئەنجامە سامبای ئەنچیلۆتی زەنگی مەترسی بۆ هەڵبژاردەکانی دیکە لێدا.