دوو یانەی گەورە ئۆدیگاردیان دەوێت

PM:01:33:10/10/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن چاودێری بارودۆخی ئۆدیگارد دەکەن و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

پاش ئەو ئاستە باشەی مارتن ئۆدیگارد لەگەڵ ئارسناڵ پێشکەشی دەکات وای لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کردووە هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

تۆری فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەراستکارە پێشکەشبکەن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە میکێل ئارتێتای راهێنەر بەتەواوی لە گرنگی ئەو یاریزانە تێدەگات، هەربۆیە داوای لە بەرێوبەری وەرزشی یانەکەی کردووە رێگری لەم هەوڵانەی یانە ئەڵمانی و فەرەنسییەکە بکەن.

گرێبەستی مارتن ئۆدیگارد لەگەڵ گەنەرز لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی پەیوەندی بەهەر تیپێکی ترەوە بکات سەرەتا پێویستی بە رەزامەندی بەرپرسانی ئارسناڵە.

ئەستێرە نەرویجییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 205 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 41 گۆڵ و 40 ئەسیست تۆماربکات.