PM:12:41:10/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاستی نۆیەر سەرەڕای تەمەنی لە بەرزبوونەوەدایە و
ئەمەش وایکردووە بایرن بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بدات.
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سکای سپۆرت،یانەی بایرن میونشنبڕیارە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا دەست بە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی لەگەڵ مانوێل نۆیەر بکات، ئەمەش وا دەکات یاریزانەکە تا چلەکانی
تەمەنی لەگەڵ یانەکەدا بمێنێتەوە.
نۆیەری تەمەن 39 ساڵان، گرێبەستەکەی ئێستای لە
کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، لە چەند هەفتەی رابردووشدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی
هەبووە، ئەمەش وایکردووە یانەکە بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەنەوە بۆ وەرزی
2026 بۆ 2027.
نوێکردنەوەی گرێبەستی نۆیەر بە مانای رۆیشتنی
نۆبڵ دێت لە بایرن، گۆڵپارێزە 29 ساڵانەکە لە ئێستادا بەشێوەیەکی خواستن یاری بۆ
یانەی شتوتگارت دەکات بەڵام یانەکە توانای ئەوەی نییە گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەی
ئەمەش وادەکات روو لە یانەیەکی تر بکات.
هەر ئەو ئاستە بەرزەی نۆیەر لە ئێستادا وایکردووە
بەشێک لە چاودێران باس لەوە بکەن دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێکی فەرمی رووینەداوە.