AM:11:51:10/10/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەمشەو فەڕەنسا و ئەڵمانیا و
بەلجیکا بە جیا یارییان هەیە و جەنگی یەکەمی دەکەن.
ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیالی 2026
بۆ کیشوەری ئەوروپا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا کاتژمێر نۆ و 45 خولەک لە یاریگای خۆیدا
رووبەڕووی ئازەربایجان دەبێتەوە، کەڵەشێرەکان پێشتر لە دوو یارییدا شەش خاڵیان
کۆکردووەتەوە و دەیانەوێت بەبردنەوە لەبەردەم هاندەرانیاندا پێگەی خۆیان لە یەکەمی
کۆمەڵەکە بەهێزتر بکەن.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا، ئۆکرانیا و
ئایسلەندا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
لە کۆمەڵەی یەکەمیش، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
رووبەڕووی لۆکسمبۆرگ دەبێتەوە لە کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، ئەڵمانییەکان لە دوو یاری
رابردووی پاڵاوتنەکان خاوەنی سێ خاڵن و دەیانەوێت بە بردنەوە دڵی هاندەرانیان
بەدەستبهێننەوە.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا، سلۆڤاکیا و
ئێرلەندای باکوور رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
هەر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە کاتژمێر نۆ و 45
خولەک لە کۆمەڵەی حەوتەم هەڵبژاردەی بەلجیکا رووبەڕووی باکووری مەقدۆنیا دەبێتەوە
و هەردوو هەڵبژاردەی جەنگی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی دەکەن.