مەحڕەز کاتی وازهێنانی لە یاریکردن دیاریکرد

AM:09:04:10/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاز مەحرەز دوپاتیکردەوە مۆندیالی 2026 کۆتا مۆندیال دەبێت بەشداری تێدا دەکات.

جەزائیر بۆ پێنجەمین جار گەیشتنی بە مۆندیال مسۆگەر کرد و پاش ئەوەی لە قۆناغی پاڵاوتنەکاندا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە سۆماڵی بردەوە، پاش یارییەکەش ریاز مەحرەزی کاپتنی هەڵبژاردەکە دوپاتیکردەوە مۆندیالی 2026 کۆتا پاڵەوانێتی دەبێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری دەکات.

لە یارییەکەدا مەحرەز درەوشایەوە، گۆڵێکی تۆمارکرد و دوو ئەسیستیشی بۆ محەمەد ئەمین ئۆمورە کرد، رۆڵی سەرەکیشی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەیدا بینی، وە ژمارە گۆڵەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەکە بۆ 33 گۆڵ بەرزکردەوە.

پاش کۆتایی یارییەکە ئەستێرە 34 ساڵانەکە باسی لەوەکرد، ئەو کریستیانۆ رۆناڵدۆ نییە تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت، مۆندیالی 2026 کۆتا مۆندیال دەبێت بەشداری تێدابکات، لەمەودا سەرنجیان لەسەر ئامادەکارییەکان دەبێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

مەحرەز لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ جەزائیر یاری دەکات و 105 یاری بۆ ئەنجامداون، یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ئەرمینیا ئەنجامدا، کە تیایدا دوو ئەسیستی پێشکەش کرد و سەرەتایەکی نایابی هەبوو