ئەلۆنسۆ: دێربی بوو بە رابردوو

PM:07:02:29/09/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ رایگەیاند یاری دێربی بووە رابردوو ئێستا ئەوەی گرنگە بتوانین هەڵەکان چارەسەربکەین و ئەنجامی باش بەدەست بهێنین.

چابی ئەلۆنسۆ پێش ڕووبەڕووبوونەوەی کایرات ئەلماتی وتی بەبێ ئەوەی گرنگی بەشوێنی یارییکردن و تیپی بەرامبەر بدەین پێویستە هەوڵی بەدەست هێنانی سێ خاڵەکە بدەین.

وتیشی یاریی دێربی بووە رابردوو ئەوەی گرنگە هەوڵ بدەین هەڵەکان چارەسەربکەین و بگەرێینەوە بۆسەر رێچکەی بردنەوەکان.

ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد بە جود بێلینگهام یاریزانێکی گرنگی پلانەکانێتی و بێگومان لە یارییەکانی داهاتوو بەشداری دەکات.

سەبارەت بە گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد بە 11 یاریزانی باش و گونجاو دەست دەکات بە یارییکردن و هەوڵ دەدەین لە خولەکی یەکەوە تاوەکوو کۆتایی لەپێناو بردنەوە بجەنگین.

لە کۆتاییدا راهێنەرەکە ستایشی ئاستی کایرات ئەلماتی کردوو و وتی بینەری یارییەکەیان بووم، بەرامبەر سپۆرتینگ و سێڵتێک بەراستی شێوازێکی تایبەتی یارییکردنیان هەیە و ئەرکمان بەرامبەرییان ئاسان نابێت.