PM:06:33:29/09/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودییەکان دەیانەوێت لە
ئێستاوە پلانی پاش رۆیشتنی رۆناڵدۆ دابرێژن و بە هێنانی چەند ئەستێرەیەک خولەکەیان
لە لوتکە بهێڵنەوە.
بەرپرسانی خولی سعودی لە
ئێستاوە بیر لەوەدەکەنەوە کە پاش رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پلانێک دابنێن بەجۆرێک
خولی رۆشەن لە لوتکەدا بمێنێتەوە.
رۆژنامەی زەسەن
بڵاویکردووەتەوە ئامانجی سعوییەکان گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێیە لەماوەکانی
داهاتوودا.
سەرچاوەکە جەختی
لەوەکردووەتەوە کە بەرپرسانی وەرزشی ئەو وڵاتە چەند ئامانجێکیان دیاریکردووە و
بەنیازن ئۆفەری فەرمیان بخەنە بەردەست، لەوانە هاری کەین لە بایرن میونشن و برۆنۆ
فێرناندێز لە مانچستەر یونایتد.
لەلایەکیترەوە
سعودییەکان باش دەزانن گواستنەوەی ئەو جۆرە یاریزانانە ئاسان نییە، هەربۆیە
بڕیاریانداوە بە پێدانی مووچەیەکی زۆر رازییان بکەن ڕوولە خولەکەیان بکەن و چەند
ساڵێک لە یانەیەکی وڵاتەکەیان یاریی ئەنجام بدەن.