PM:06:09:29/09/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە ئێستاوە
چاودێری هەردوو ناوەراستکاری چێڵسی کایسیدۆ و ئینزۆ دەکات بە ئومێدی ئەوەی لە
هاوینی داهاتوودا یەکێکیان بگوازێتەوە.
پاش ئەوەی هەریەکە لە
تۆنی کروس و لۆکا مۆدریچ ریزەکانی ریاڵ مەدریدیان بەجێهێشت بەڕوونی دەردەکەوێت
جێگای ئەو دوو یاریزانە پڕ نەکراوەتەوە، هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت
گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا کڕینی یاریزانێكی ناوەند لە پێشینەی کارەکانیان بێت.
پێگەی تی بی ئار فتبۆڵ
بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی چاودێری هەردوو یاریزانی چێڵسی مۆیسیس کایسیدۆ و ئینزۆ فێرناندێز دەکات و ئامانجیانە لەم
ماوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئاستیان بکەن و لە حوزەیرانی داهاتوودا ئۆفەر پێشکەشی
یەکێکیان بکەن.
سەرچاوەکە ئەوەی
ئاشکراکردووە کە بلوز زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی لە کڕینی هەریەکە لەو دوو یاریزانە
خەرج کردووە هەربۆیە ئامادەنییە بەکەمتر لەو بڕەی پێیداون دەستبەردارییان ببێت.