یۆرۆپا لیگ.. ئەستۆن ڤێلا بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا

AM:12:22:26/09/2025

100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە یۆرۆپا لیگ ئەستۆن ڤێلا بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا و سالزبۆرگ بە پۆرتۆ دۆڕا.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی یۆرۆپا لیگ، یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 13 جۆن مەکگین گۆڵێکی بۆ ئەستۆن ڤێلا تۆمارکرد و ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی ئەو تایمە.
دواتر لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 68 ئۆلی واتکینز لێدانێکی سزای بۆ ئەستۆن ڤێلا لەدەستدا بەڵام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی رووبەڕووی سالزبۆرگ بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئۆترێخت بە لیۆن دۆڕا.
خ . ک