PM:11:11:25/09/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە
ئەخدودی بردەوە و چووە پلەی چوارەم.
لە یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی سعودیە، یانەی هیلال
لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەخدودی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 14 خالید ناری گۆڵێکی بۆ
ئەخدود تۆمارکرد و دواتر مارکۆس لیۆناردۆ و تیۆ هێرناندێز لە خولەکەکانی 45 و
چواری زیادکراو دوو گۆڵیان بۆ هیلال کرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 79 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵێکی
تری بۆ هیلال تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر
بردەوە.
لە هەمان هەفتە، یانەی شەباب رووبەڕووی خلود بووەوە و بە
ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، هیلال نۆ خاڵی هەیە و بە کاتی چووە
پلەی چوارەمی ریزبەندی، شەباب لە پلەی 12یەمدایە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.
ئەمشەویش لە کاتژمێر نۆ و لە یاریی لوتکەی هەفتەکەدا،
یانەی نەسری پێشەنگ بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی یانەی ئیتیحادی
دووەمی ریزبەندی دەبێتەوە.
خ . ک