PM:11:31:09/09/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئۆدیگارد دوپاتیکردەوە گرنگی بە رەخنەکان
نادات و هەموو شتێک دەکات لەپێناو یانەکەی.
مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی
ئارسناڵ لە لێدوانێکدا وەڵامی سەرجەم ئەو رەخنانەی دایەوە کە لێی گیراوە و
رایگەیاند، هیچ گرنگیان پێنادات بەتایبەت ئەوانەی کە لە دژی بوون.
ئۆدیگارد وتی، هەموو کەسێک دەتوانێت
بۆچوونی خۆی بڵێت بەڵام بە مەرجێک هێرشکردنە سەر بەرامبەر نەبێت، ئەگەر لەپێناو
باشتر بوونی ئاستمدا بێت ئەوا رێزی لێدەگرم و ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو بە
دڵنیاییەوە پشتگوێی دەخەم.
وتیشی، من بە دەنگی بەشێکی زۆری
یاریزانەکان بوومەتە کاپتنی یانەی ئارسناڵ و ئەوە بڕیاری ئەوان بووە، پشتگیری
یانەکە و راهێنەرەکەم بەسە و هەرچیەک لە دەرەوەی ئەوە رودەدات گرنگ نییە.
ئۆدیگارد دەڵێت، پێکانەکەم لەسەرەتادا زۆر
بە ئازار بوو بەڵام ئێستا هەست بە باشتر بوون دەکەم و هیچ کێشەیەک لە نێوان
راهێنەرانی ئارسناڵ و هەڵبژاردەی نەرویجدا بوونی نییە.