PM:10:44:09/09/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هۆنێس دوپاتیکردەوە نیوکاسل بە پشتبەستن
بە پارەی سعودییەکان توانی ڤۆڵتمادە بگوازێتەوە.
لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا یانەی بایرن
میونشنی ئەڵمانی هەوڵیدا گرێبەست لەگەڵ ڤۆلتمادەی هێرشبەری پێشووی یانەی شتوتگارت
ئیمزابکات بەڵام لە کۆتا رۆژەکاندا یانەی نیوکاسل یونایتد توانی ئەو یاریزانە
بگوازێتەوە.
ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی فەخری یانەی بایرن
میونشن لە نوێترین لێدوانیدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی نیوکاسڵ بە پارەزی زۆری
سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەکان توانی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
هۆنێس دەڵێت، ئامانجمان ئەوە بوو کە
ڤۆلتمادە بگوازینەوە و بڕی 55 ملیۆن یۆرۆمان پێشکەشی نیوکاسڵ کرد بەڵام لە
کۆتاییدا ئەو یاریزانەیان بەرامبەر بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بە نیوکاسڵ فرۆشت کە ئەوەش
بڕە پارەیەکی خەیاڵیە.
دەشڵێت، ئەوەی نیوکاسڵ دەیکات پەیوەندی بە
تۆپی پێوە نییە بەڵکو قۆرخکارییە لە وەرزشەکەدا، دەبێت سنورێک بۆ ئەو جۆرە
گرێبەستانە دابنرێن چونکە زیان بە داهاتووی تۆپی پێ دەگەیەنێت.